ئه‌و دوو ووڵاتیه‌ی كۆریای باشوور كه له بواری فریاگوزاریدا كارده‌كه‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن میلیشیا عێراقیه‌كانه‌وه گیرابوون پاش چوارده كاتژمێر له گرتنه‌كه‌یان ئازاد كران. هان جای كوانگ كه له ڕێكخراوی تۆڕی هاوبه‌ش جیهانی كارده‌كات گوتویه‌تی خۆیی و كه‌سێكی تریش ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری ناسریه‌ی باشوری عێراق بوون كاتێ كه میلیشیاكان گرتبویانن. به‌ڕێز هان ده‌لێت له‌وانه‌یه میلیشیاكان بڕوایان وا بوبێت كه ئه‌م دووانه سیخوڕ بووبن به‌ڵام گوتوشیه‌تی پاش ئه‌وه‌ی تێگه‌یاندون كه ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی خزمه‌تگوزارین داوای لێبوردنیان لێكراوه و دوێنێ سێ شه‌ممه ئازاد كراون. به‌ڕێز هان