په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆكی پاكستان ڕایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌زیا له سه‌رچاوه‌یه‌كی غێره له‌شكری هه‌یه له‌م كاتانه‌ی ده‌یه‌وێ سنوره‌كانی له پاشماوه‌ی ئه‌لقاعیده و چه‌كداره بیانیه‌كان پاك بكاته‌وه. ژه‌نڕاڵ موشه‌ره‌ف به ته‌لفزیۆنی ئستورالیات ڕاگه‌یاند كه پاكستان هێزی پێویستی هه‌یه تا ئه‌وكاره ئه‌نجام بدات به‌ڵام كه‌م وكوڕی هه‌یه له چاوه‌كانی بونیادكردنه‌وه و پڕۆژه‌كانی له ناوچه خێڵه‌كیاندا. هه‌روه‌ها گوتی پاكستان یارمه‌تی كه‌می سه‌باره‌ت پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان ده‌ست كه‌وتوه كه زۆر گرنگه بۆ گۆڕینی دێهاتی خێله‌كیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له‌مه‌و دوا توندڕه‌وه‌كان نه‌گرنه خۆیان.