یاخی بووان له عێراق چوار كه‌سی مه‌ده‌نییان كوشتووه كه كاریان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌كرد له عێراق. و هه‌روه‌هاش بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌وه له فه‌لوجه قه‌ڕه‌باڵغیه‌ك دروست بووه و ژماره‌یه‌ك له ته‌ڕمه‌كانیان به نێو شه‌قامه‌كاندا ڕاده‌كێشا. وێنه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ئه‌وه‌یان نیشان داوه عێراقیه‌كان به‌شه‌ق و به‌ڵێدان له لاشه سوتاو و پارچه پارچه كراوه‌كانیان ده‌دا. به‌لانی كه‌میشه‌وه دوان له كوژراوه‌كانیان به پردێكدا هه‌ڵواسیبوو. فه‌لوجه بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی دژه ئه‌مریكایه له عێراق و خه‌ڵكیش له نێو قه‌ڕه‌باڵغیه‌كه‌ی فه‌لوجه‌دا هاواریان ده‌كرد بڕوخێ داگیكردن. بێجگه له‌م ڕووداوه‌ی ناو فه‌لوجه پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه مینێكیان پیادا ته‌قیوه‌ته‌وه و هه‌ر پێنجیان كوژراون. كۆشكی سپی ئیدانه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی فه‌لوجه‌ی كردووه به ڕووداوێكی دڕندانه ناساندویه‌تی وه له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ناو شاری فه‌لوجه ژه‌نڕاڵ لیمیت ده‌مڕاستی له‌شكری هاوپه‌یمانان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا له به‌غدا گوتویه‌تی فه‌لوجه بنكه‌ی سه‌ره‌كی به‌عسیه‌كانه و كه سوودێكی زۆریان له ڕه‌ژێمی پێشووی به‌عسه‌وه وه‌رگرتووه. ژه‌نڕاڵ كیمیت ده‌ڵێت شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانیان به‌و مه‌به‌سته‌یه كه جارێكی دی جم وجۆڵه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری عێراق پته‌و بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌مانه كاری ده‌سته‌یه‌كی بچوكه و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه ده‌یانه‌وێت به‌شدارییان له عێراقی ئاینده‌دا هه‌بێت و ئه‌و ژماره كه‌مه‌ش كه دژی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن به ئامانجی خۆیان ناگه‌ن.