ده‌سه‌ڵاتداران له ئوزبه‌كستان ده‌ڵێن هێزی ئاسایشی گه‌مارۆی گروپێكی تیرۆریستان داوه به گومانی ئه‌وه‌ی ئه‌وان هێرشه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری تاشكه‌ند ی پایته‌خت ئه‌نجام دابێت.
كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌شكره‌كه گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی گومان لێكراویان داوه له ناوچه‌یه‌ك نزیك له ناوچه‌ی نیشته‌جێی سه‌رۆك Islam Karimov . كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی تر به‌ڕێوه‌یه له تاشكه‌ندی پایته‌خت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ دستگیر كردنی تیرۆریستان.
دانیشتوانانی پایته‌خت ده‌ڵێن گوێیان له ته‌قینه‌وه و ده‌نگی ته‌قه‌بووه. له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 19 كه‌س كوژراون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز و هێرش له پایته‌خت و له شاری دێرینی بوخاره.
سه‌رۆك Karimov تیرۆریسته‌كان تاوانبار ده‌كات به‌كردنی ئه‌م هێرشانه.