وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له‌به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تدا ئامده‌بن كه ئه‌م ده‌سته‌یه ئه‌ركیان لێكۆڵینه‌وه‌كردنه له هێرشه تیرۆركاریه‌كانی یانزه‌ی سه‌پته‌مبه‌ر.
كۆلن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و دۆناڵد ڕه‌مسفیڵد وه‌زیری به‌رگری له نێو ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌دان كه ده‌بێت له به‌رده‌م ئه‌م ده‌سته تایبه‌ته‌دا گه‌واهی خۆیان بده‌ن.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش تایبه‌ته به‌وه‌ی بۆچی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یانتوانی به‌ر له هێرشه تیرۆركاریه‌كانی یانزه‌ی سه‌پته‌مبه‌ر بگرن.
هاوكاتیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش به‌توندی ئه‌و گوناهبار كردنانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه كاربه‌ده‌ستێكی پێشووی بواری ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی تیرۆریزم له كۆشكی سپی كردبوونی كه گوتویه‌تی چه‌ند مانگێ به‌ر له هێرشه‌كانی كرانه سه‌ر په‌نتاگۆن و نێوه‌ندی بازرگانی جیهانی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌كانی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده هه‌بوون فه‌راموش كرابوون.