كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت له ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری هیرات له ڕۆژئاوای ووڵاته‌كه كه به‌هۆی شه‌ڕی قورس نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كوژران.
كاربه‌ده‌ستان له كابوڵه‌وه ده‌ڵێن ئسماعیل خان فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی هیرات ده‌ستی گرتۆته‌وه به‌سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی شاره‌كه‌دا دوا به‌دوای گرتن و چوار ده‌رورگرتنی لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌شكری ناوچه‌كه زاهیر نایب زاده.
ئه‌م شه‌ڕانه‌ش دوا به‌دوای كوژرانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی میر وه‌یس سادق هات كه كوڕی ئسماعیل خان ی فه‌رمانڕه‌واو وه‌زیری هێڵی مه‌ده‌نی ئاسمانی بوو له حكومه‌تی ئه‌فغانستاندا.
هه‌رچی حكومه‌تی كابۆڵیشه ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كابینه‌ی ناردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردنی له ڕووداوی كوشتنه‌كه‌و و هه‌روه‌ها له‌شكریشیان ناردووه بۆ سه‌قامگیری كردنی ئارامی له ناوچه‌ی هێرات ئ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان.