ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌كانی ناشتنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین ی دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌ری باڵای ڕێكخراوی حه‌ماس فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا كردووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلیه‌کاندا له غه‌ززه كوژرا.
جه‌نگاوه‌رانی چه‌كداری ڕێكخراوی میلیشیایی حه‌ماس تابوته‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه پاشماوه‌ی ته‌ڕمی شێخ یاسین تیادا بوو و به نێو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتن و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆرریش له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌دا بوون كه داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كرد.
شێخ یاسین به‌و موشه‌كانه كوژرا كه هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگیه ئیسرائیلیه‌كان تیان گرتبوو پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كی له مزگه‌وته‌كانی شاری غه‌ززه‌دا ده‌هاته ده‌رێ.
فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا حه‌وت فه‌ڵه‌ستینی تر كوژراون كه دووانیان پاسه‌وانی تایبه‌تی شێخ یاسین بوون و ژماره‌یه‌كیش خه‌ڵك بریندار بوون.
شایانی باسه هێزه ئاسایشیه‌كانی ئیسرائیل ئێستا چوارده‌وری كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوای گرتووه.