گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له به‌غدا یه‌كێك كوژراوه و به‌لانی كه‌مه‌وه ده كه‌سی تریش بریندارن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆكێتێك گیرابووه شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌یه‌كی دانیشتوانه‌وه كه هێنده له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانانه‌وه دوور نه‌بووه.
به‌لانی كه‌مه‌وه ڕۆكێتێكی تر كه‌وتۆته شوێنێكی نزیكی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیه‌وه له به‌غدا، به‌ڵام ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌وه نه‌دراوه هیچ زیانێكی گیانی هه‌بوبێت.
ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باكووری پایته‌ختی عێراق و له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌یاندا پۆلیسێكی عێراقی كوژراوه و دووانی تریش بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و حه‌وت ی تریش بریندارن به‌هۆی ئه‌و هێرشه ڕۆكێتیه‌ی له نزیك فه‌لوجه‌وه كرابوو.