ئسپانیا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ێ زانیاریه‌كانی سه‌باره‌ت به هێرشی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌مه‌ده‌فه‌ری هه‌فته‌ی ڕابردوو له مه‌درید ئاشكرا ده‌كات.
حكومه‌تی ئسپانیا له سه‌ره‌تادا تاوانی هێرشه‌كه‌ی خستوه سه‌ر گروپی جیاخوازه‌كانی باسكی ئێتا، به‌ڵام لێپرسراوان ئێستاكه له لێكۆڵینه‌وه دان له‌وه‌ی ئاخ‌و تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده له‌م كرداره‌دا به‌شداری كردووه.
ڕادیۆی ئسپانیا ڕاده‌گه‌ینێ له ده‌ستگیركردنی 5 كه‌سێكی تری گومان لێكراو له ته‌قینه‌وه كوشنده‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له مه‌درید كه بوه‌ته هۆی كوشتنی 200 كه‌س و بریندار كردنی 1500 كه‌سی تر، وه به‌م جۆره ژماره‌ی ده‌ستگیر كراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته 10 گومان لێكراو.
توڕه‌بوونی مه‌ردوم له ڕووداوه‌كه بوه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنی پارتی ئۆپۆسیزیۆنی سۆسیالیسته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.