ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگاویه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی چه‌ند نیشانه و ئامانجێكیان له شاری غه‌ززه كردووه. ئه‌م بۆردومانه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك پاش دوو هێرشه خۆكوژیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه هات له شاری ئاشدۆد ی به‌نده‌ری.
به‌لانی كه‌مه‌وه ده موشه‌ك گیراوه‌ته ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه كه ئیسرائیل ده‌ڵێت ڕێكخراوی میلیشیایی حه‌مماسی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بۆ دروست كردنی چه‌ك به‌كاریان هێناوه به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیلیه‌كان. فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ڵێن له‌م هێرشانه‌دا یه‌كێك برینداره.
هێرشه خۆكوژیه‌كانی ئاشدۆدیش له‌لایه‌ن دوو نه‌وجه‌وانی فه‌ڵه‌ستینیه‌وه ئه‌نجام دران و به‌لانی كه‌مه‌وه ده كه‌س تیادا كوژران و نزیكه‌ی بیست كه‌سیش بریندار بوون.
حه‌مماس و هێزی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسا به‌رپرسێتی خۆیان له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاندووه و هێر سێ كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڵه‌ستینیش ئیدانه‌ی ئه‌و دوو هێرشه خۆكوژیه‌یان كردووه.