سه‌رۆك وەزیری ئیسپانیا هۆزێ ماریا ئه‌زنار ڕایگه‌یاندووە كه ئیسپانیا له هه‌موو ئه‌گه‌رەكانی هۆی ته‌قینه‌وەكانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی مه‌درید دەكۆڵنه‌وە تاوەكو به‌رپرسانی ئه‌و ڕووداوە دەستگیر بكرێن كه ژمارەی قوربانیه‌كانیان گه‌یشتۆته 198 كه‌س.
جێی باسه، ئه‌مڕۆ ئیسپانیا له ماوەی مه‌راسیمێكی نه‌ته‌وەییدا بۆ دەقیقه‌یه‌ك له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا وەستان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له گیانی پاكی قوربانیه‌كانی ته‌قینه‌وە‌ی هێڵی شه‌مه‌ندەفه‌رەكه و هه‌روەها ژمارەیه‌كی زۆری ڕێبه‌رە ئه‌وروپیه‌كانیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌ردیدا به‌شداری ڕێپێوانێكی دژ به تیرۆریان كرد.
له لایه‌كی ترەوە شاڵاوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ماوەیه‌كی كورتخایه‌ن ڕاگیرا، به‌ڵام دەنگدانه‌كه هه‌ربه‌ردەوام بوو.
كاربه‌دەسته ئیسپانیه‌كان زۆر دڵنیانین كێ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌نجامداوە... هه‌رچه‌ندێكه گروپێكی په‌یوەندیدار به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە به‌رپرسیارێتی خۆی ئاشكرا كردووە.