وزاره‌تی كشتوكاڵی ستانی مه‌ریلاندی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێو كردنی مریشكدا دۆزراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ستانی مه‌ریلاند ده‌ڵێن سه‌دو هه‌ژده هه‌زار مریشك كه ته‌مه‌نیان شه‌ش هه‌فته‌ی له شاری پۆكۆمۆك جیاكراونه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌موویان له‌ناو ببرن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دووسه‌دو ده هه‌زار مریشكی تریش له كێڵگه‌كه‌یه‌كی تری درواسێی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێشوودا سه‌ر ده‌بڕدرێن بێ له‌مانه‌ش حه‌فتاویه‌ك كێڵگه‌ی تریش له ژێر چاودێریدان تا ئێستاش ئه‌وه ئاشكرا نییه ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندی به هه‌مان نه‌خۆشیه‌وه هه‌یه كه له ستانی دیلاوه‌ری دراوسێی ستانی مه‌ریلاند دۆزراوه‌یه‌وه یان نا.
زۆر ووڵات كڕینی گۆشتی په‌له‌وه‌ڕیان له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه جیاوازی هه‌یه له‌و ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ئاسیای گرته‌وه. هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه بوته مایه‌ی مردنی زیاتر له 2 كه‌س له هه‌رێمی ئاسیادا.