سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هێزه ئیسرائیلیه‌كان به پشتیوانی تانك و زری پۆش به‌ناو كه‌مپه‌كانی بورێج و نوسه‌یرات كه‌وتن.
دانیشتوانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێن شه‌ڕی قورس نێوان هێزه‌كان و چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ساز بوو ده‌گه‌ڵ كو سه‌ربازه‌كانی ماڵ به ماڵ به تایبه‌تی به دوای هندێ میلیتان دادهگهران.
كاربه‌ده‌ستانی له شكری ئیسرائیل ده‌ڵێن چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له پێشدا ته‌قه‌یان له هێزه‌كان كردبوو و سه‌ربازه‌كان وه‌ڵامی ته‌قه كردنیان دابوو.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئیسرائیل ده‌ڵێن ئامانج له‌و كرده‌وه‌یه دیتنه‌وه و ده‌ستگیركردن ئه‌و میلیتانانهیه كه به‌وه گومانبارن كه په‌لاماری كاروانی ئیسرائیلی ده‌ده‌ن و خۆمپاره له نیشته‌جێ جوله‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌گرن.
ئه‌م كرده‌وه‌ی له‌شكری ئیسرائیل دوا به دوای كوژراوانی شه‌ش فه‌ڵه‌ستینی له رۆژی شه‌ممه له كاتی هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتووی میلیتانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ كوشتنی سه‌ربازانی ئیسرائیلی له خاڵی ده‌ربازبوونی ئه‌رز بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه.
سێ كۆمه‌ڵی چه‌كداری فه‌ڵه‌ستینی به‌ر پرسیاره‌تی هاوبه‌شیان بۆ هێرشه‌كان گرتوته ئه‌ستۆ.