به بۆنه‌ی ڤیستیڤاڵی پوریم "Purim" ی جوله‌كه‌كانی ئیسرائیل هاتوچۆی به‌رەو ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌زە و كه‌ناری رۆژئاوای داخست تاوەكو ڕێ له چوونه ژوورەوەی فه‌له‌ستینیه‌كان به‌رەو ناوچه ئیسرائیلیه‌كان بگرێت .
كاربه‌دەسته له‌شكرییه‌كان دەڵێن ئه‌م كارەش تا كۆتایی ڤیستیڤاله‌كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌ردەوام دەبێت. جێی باسه، ئیسرائیل ئاسایشی توندتر كردووە پاش ئه‌وەی گروپی حه‌ماس گوتویانه: تۆڵه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه دەكه‌نه‌وە كه تیایدا سێ چه‌كداریان لێكوژراوە.
كاربه‌دەستانی ئیسرائیل دەڵێن: ئه‌مڕۆ موشه‌كێك هاوێژراوەته شاری سێدرۆت له نزیك كه‌رتی غه‌زە و چه‌ند دوكانێكی تێك‌شكاند به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وە.
له كه‌ناری ڕۆژئاواش هێزەكانی ئیسرائیل یانزدە كه‌سیان دەستگیركردووە و ئه‌مڕۆ پۆلیسی حه‌یفا سێهه‌مین ئیسرائیلی گرت و به‌دەستێوەردان له هێرشكردنه سه‌ر عه‌رەبه‌كان تاوانباریانكردبوون.