گروپێكی مافی مرۆڤی بنكه له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ چین جودابیرێكی ده‌ستگیركراوی ئازاد كردووه كه به یارمه‌تیدانی رێكخستنی ڕێپێوانه‌كه‌ی ساڵی 1989ی گوڕه‌پانی Tianamen و دابین كردنی پاره بۆ پارتیه‌كی لایه‌نگری دیموكراسی تاوانبار كراوه.
گروپی مافی مرۆڤی ده‌زگای Dui Hua رایانگه‌یاند كه چالاك Wang Youcai له به‌ندیناخانه ئازاد كرا به‌مه‌به‌ستی تیمار كردنی له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دا. وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به فڕۆكه‌یه‌ک له شه‌نگهایه‌وه به‌ره‌و سان فرانسیسكۆ به‌ڕی كه‌وت.
به‌ڕێز وانگ یه‌كێك بوو له ده‌یه‌هان خوێندكاری كه رێپیوانێكیان له ساڵی 989 دا ڕێكخستی له گوڕه‌پانی Tiananmen كه كاره‌ساتێكی خوێناوی لێكه‌وته‌وه.
به‌ڕێز وانگ ساڵێكی له به‌ندینخانه‌دا بردۆته سه‌ر و له ساڵی 1998 دا 11 ساڵی تری حوكم درا به‌سه‌ریا به هۆی رۆڵی بۆ دابین كردنی پاره بۆ پارتی دیموكراسی چین.