كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕایانگه‌یاند كه 15 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا هه‌بوبێت كه له به‌غدا و كه‌ربه‌لا ئه‌نجام دران و 170 كوژراوی لێ كه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا 400 كه‌سی تریش بریندار بوون له چه‌ند هێرشێكی جیاوازدا كه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كیان له نێواندا بوو كه له ڕۆژێكدا ئه‌نجام دران به‌پیرۆزترین ساڵ ڕۆژی موسڵمانه شیعه ئاینزاكان له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه 4 كه‌س له‌و ده‌ستگیر كراوانه به زمانی فارسی قسه‌ده‌که‌ن و له‌و باوه‌ڕه‌دان خه‌ڵكی ئێران بن. و ئه‌و چوار گومان لێكراوه له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان گل دراونه‌ته‌وه له كاتێكدا گومان لێكراوه‌كانی تر له بنكه‌كانی پۆلیسی عێراقیدا ماونه‌ته‌وه.