ڕاپۆرته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن زیاتر له 143 كه‌س كوژراون و زیاتر له 400 كه‌س بریندار بوون له دواڕۆژی عاشورای ئیمامی شیعه‌كان، ئیمام حسێن كه هه‌زار و سێ سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش له شه‌ڕێك له نزیك كه‌ربه‌لا كوژرا.
ژماره‌یه‌كی زۆر ئامبیۆلانس به په‌له خۆیان گه‌یانده مه‌زاره‌كه‌ی به‌غدا له ده‌مێك ڕێبه‌ره ئاینیه‌كان به بلندگۆ داوایان له خه‌ڵك ده‌كرد ئارام بن و له هه‌مانده‌م داوایان له خه‌ڵك كرد خوێن بده‌نه برینداران.
چوار زنجیره‌ی ته‌قینه‌وه مه‌زاری سه‌ره‌كی شیعه‌كان له به‌غدا هه‌ژاند له كاتێك زیاره‌تچیه‌كان له دواڕۆژی عاشورا له به‌رده‌م مه‌زاره‌كه كۆببونه‌وه.
له‌ده‌مێك كارمه‌ندانی به‌هه‌واچوون خه‌ڵكی برینداریان له‌به‌غدا ده‌گواسته‌وه كۆمه‌ڵێ زیاره‌تچی له‌سه‌ر شه‌قامی زیاره‌تگه‌یه‌كی لێ هه‌ڵكه‌وتوو ده‌ستیان به دروشم‌دان كرد و گوتیان ئێمه له مردن ناترسین.
لایانی كه‌م 5 بۆمب له‌ناو كۆمه‌ڵه خه‌ڵكی تازیدار ته‌قیه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رقه‌دی پیرۆزی شیعه‌كان له كه‌ربه‌لا كه له سه‌د كیلۆمه‌تری باشووری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتوه.
هێندێ له زیندووماوه توڕه‌كان گوتیان ئه‌م هێرشانه كاری چه‌كداری بێگانه‌ن. هێندێكی تر هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له سونییه عێراقیه‌كان كرد. هێندێ له زیارتچیه‌كان كه هێشتا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كان حه‌په‌سابوون گوتیان ئه‌م هێرشانه ده‌بنه مایه‌ی په‌یدابوونی گرژی نێوان كۆمه‌ڵ و لایانه جیاوازه‌كانی عێراق.
خه‌ڵكی توڕه به‌ردیان ده سه‌ربازی ئه‌ـریكایی و پۆلیسی عێراق گرتن كه به په‌له خۆیان گه‌یاندبوو شوێنی ڕووداوه‌كه.
ده‌مڕاستی له‌شكری ئه‌مریكا هێرشه‌كانی به‌غدا و كه‌ربه‌لای مه‌حكوم كرد و ده‌ڵێت بۆی هه‌یه هێرشه‌كان به خۆمپاری و هه‌روه‌ها بۆمب ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی كرابن.
كه‌س به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كان نه‌كردۆته ئه‌ستۆ.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.