هێزه سه‌ربازیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له هایتین به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی ئارامی و جێگركردنی یاسا له‌م ووڵاته كاریبیه‌دا پاش ئه‌وه‌ی ژان بیرتراند ئارستید ووڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌نفا جێ هێشت.
دڕه‌نگانێكی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه هێزێكی مه‌رینز له ( پۆرت ئۆ پرانس) ی پایته‌خت دابه‌زیون وه‌ك به‌شی یه‌كه‌می هێزی ئاشتی پارێز كه به‌سه‌ر په‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌چنه هایتی.
فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت زوویه‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نزیكه‌ی په‌نجا سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی گه‌یشتونه‌ته پایته‌ختی هایتی. سه‌ربازه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا به‌شێكن له هێزی ئاشتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی و بڕیاریشه هێزی زیاتریش له كه‌نه‌دا و به‌رازیله‌وه بگه‌نه هایتی.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێز ئارستید گه‌یشتۆته كۆماری ئافریكای ناوه‌ڕاست و كاربه‌ده‌ستانیش له‌وێ ده‌ڵێت له‌وانه‌یه بڕوات به‌ره‌و ئافریكای باشوور.