كۆریای باكوور ده‌ڵێت ته‌نها له كاتێكدا ڕازی ده‌بێت به‌رنامه ناوكییه‌كانی بوه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو داواكانی قه‌ره‌بووی جێ به‌جێ كرا.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی Xinhuu ی چین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور ده‌رچووه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له كاتێكدا دێت كه شانده‌كانی چین و ژاپۆن و رووسیا و هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له په‌كین پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ خۆڵێكی نوێی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیه‌كانی كۆریای باكوور.
به‌پێی ئه‌م به‌یاننامه‌یه كۆریای باكوور هۆشیاری ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتو گفتوگۆ شه‌ش ووڵاتیه كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت پێشنیار بكه‌ن كه راگرتنی به‌رنامه‌كه له پێشدا بێ ئه‌نجا قه‌ره‌بوونه‌وه، ئه‌وا پیونگ یانگ له دژی ئه‌م بڕیاره ده‌بێت.