وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران ده‌ڵێ ئاكامی ده‌نگدانه گشتییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی 50.6% بووه واتا كه‌متر له هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ له‌مه‌و به‌ر كه 67 له‌سه‌د بووه، یانی كاتێك ڕیفۆرمخوازه‌كان له په‌رله‌مان دا زۆرینه‌یان هێنایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌ڵێ: ده‌نگدان له تاران و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر 34 له سه‌د بووه. له وه‌تا پێش هه‌ڵبژرادن، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن جێگای ده‌مه‌ته‌قه بووه، چونكه توندڕه‌وه‌كان دڵنیا بوون سه‌رده‌كه‌ون، دوای ئه‌وه‌ی ڕیبه‌ره كۆنه پارێزه‌كان 2400 پاڵێوراو كه زۆربه‌یان ڕیفۆرمخواز بوون، له هه‌ڵبژێران ده‌رهاوێشران.
چاوه‌ڕوانی ناكرێ كه ئاكامی به ته‌واوی ده‌نگدانه‌كان هه‌تا لانی كه‌م ڕۆژێكی دیكه ڕابگه‌یه‌ندرێ.