سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌حمه‌د قوریع ده‌ڵێ هیواداره یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئاریێل شارۆن هه‌بێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه كۆتایی پێ بێ. به‌ڕێز قوریع ئه‌م لێدوانه‌ی دوای ئه‌وه دا كه له قاه‌ێره له گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری میسر، حوسنی مباره‌ك، چاویان پێكه‌وت، كه سه‌باره‌ت به چۆنایه‌تی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه ئاشتییه‌ی له نێوان ئێسڕایل و فه‌له‌ستینیه‌كان دا راوه‌ستاوه، وتووێژبكه‌ن.