گه‌وره ڕێبه‌ری ئاینی له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت تیرۆریزم پێشێل كردنی ئیسلامه. شێخ عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لشێخ له خوتبه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كی دوویدا له مه‌ككه به ئاشكرایی ئاماژه‌ی به‌و پێشێل كردنانه كرد. قسه‌كانی موفتی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ دوو ملیۆن موسڵمان بوو كه بۆ حه‌ج كردن له مه‌ككه بوون. به‌ڕێز ئه‌لشێخ ی موفتی له قسه‌كانیدا گوتویه‌تی ئیسلام هه‌موو شێوه‌كانی ناڕه‌وایه‌تی كردنی قه‌ده‌غه ده‌كات. كوشتنی به‌بێ هۆ و ده‌ست درێژی كردن و زۆرداری و ڕه‌فاندنی فڕۆكه و كه‌شتی و هۆكانی تری گواستنه‌وه‌ش ته‌حریم ده‌كات. ئه‌م كردنانه له دهمێكدایه تیرۆركاران له عێراق و ئیسرائیل و شوێنه‌كانی تریش به‌رده‌وامن له شاڵاوه خۆكوژیهكانیاندا. ڕۆژی یه‌كی دووی ڕابردوو دوو هێرشی خۆكوژی بوونه مایه‌ی كوژرانی زیاتر له سه‌د كه‌س له شاری هه‌ولێری باكووری عێراق. ڕۆژی 29 ی یه‌كیش هێرشی خۆكوژی فه‌له‌ستینیه‌ك بووه هۆی كوژرانی یانزه كه‌س له‌ناو پاسێكدا له ئۆرشه‌لیم قودس. له عێراق تیرۆركارهكان به نهێنی كارده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان ده‌مدا بیركردنه‌وه‌یه‌كی وا هه‌یه هه‌ندێكیان په‌یوه‌نییان به تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت كه ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده به‌رپرسه له‌و هێرشه تیرۆركاریانهی ڕۆژی یانزه‌ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی دووهه‌زار و یه‌ك كرانه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س تیادا كوژران.
له ئیسرائیل تیرۆریسته‌كان زیاتر ئاشكرا ترن. دوو ڕێكخراو به‌رپرسێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌ی پاسیان ئۆتۆبیسهكهی ناو ئۆرشه‌لیم قودس ڕاگه‌یاند. ئه‌وانیش ڕێكخراوی حه‌ماس و هێزی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسا بوون. بێ له‌مه‌ش ئه‌م دوو گروپه به‌رپرسێتی هاوبه‌شی خۆیان له‌و هێرشه خۆكوژیه‌ی ڕۆژی چوارده‌ی یه‌ك ڕاگه‌یاند كه دایكێكی گه‌نج ی خاوه‌ن دوو مناڵی بچوك ئه‌نجامی دابوو. شێخ ئه‌حمه‌د یاسین كه خۆی به ڕێبه‌ری رۆحانی حه‌ماس داناوه شانازی به‌وه ده‌كات ژنی بۆ ئه‌و هێرشه خۆكوژیانه به‌كار هێناوه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجام دانی هێرش زیاتر ده‌كات دژ به ئیسرائیلیه‌كان.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.