پاش كردارە تیرۆرستیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابووردوو له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق، هێزەكانی ئه‌مریكا و هێزەكانی پۆلیسی هه‌موو شارەكانی عێراق و به تایبه‌تی شاری كه‌ركوك سه‌رقاڵی دەستگیركردنی تیرۆرست و یاخیبوانن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش هه‌ر له شاخه‌كانی حه‌مرین و تا شار‌و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین و پارێزگای كه‌ركوی گرتۆته‌وە.
په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوك ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و به‌رنامه‌یه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.