سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان "كۆفی ئه‌نان" له‌گه‌ڵ دیپلۆماتانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی كۆدەبێته‌وە. له‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا ووتوێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان له عێراقدا دەكه‌ن.
ئه‌وەبوو به‌ڕێز "ئه‌نان" كارمه‌ندەكانی ن.ی له عێراق كشانه‌وە پاش ئه‌وەی بنكه‌ی سه‌رەكی ڕێكخراوەكهی له به‌غدا به‌ر هێرشێكی خۆكوژی كه‌وت و له ئه‌نجامدا بیست و دوو كه‌س گیانیان لهدەستدابوو.
به‌ڕێز "ئه‌نان"یش پێشنیاری كردبوو كه به‌شداربوونی داهاتووی ن.ی له عێراقدا دەكهوێته سه‌ر گواستنهوەی دەسهڵات بۆ ژێر دەستی خه‌ڵكی عێراق خۆیان. هه‌روەها ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش داخوازی دەكه‌ن ن.ی بگه‌ڕێته‌وە بۆ عێراق.
به‌ڕێز جان نیگرۆپۆنتێی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ن.ی دەڵێت: واچاوەڕوان دەكرێت، دیپلۆماتانی ئه‌و دوو ووڵاته له‌م بارەیه‌وە گفتوگۆ بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا ئه‌مریكاش به‌ڵێن به پارێزگاری كردنی كارمه‌ندانی ن.ی دەدات له عێراقدا.
سكرتێری گشتیش پێشتر داوای كردبوو له نۆزدەی ئه‌م مانگی یه‌كه‌دا له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی فهرمانڕەوایی عێراق و كاربه‌دەستانی هاوپه‌یمانان له عێراقدا كۆببێتهوەو تا ئه‌و كاته‌ش له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وەی كارمه‌ندانی ڕێكخراوەكهی بۆ عێراق بڕیار نادات.