سه‌رۆك وه‌زیرانی بڕیتانی تۆنی بلێر سه‌ردانێكی له ناكاوی سه‌ربازه بڕیتانیایییه‌كانی كرد له باشووری عێراق تا وه‌كو سوپاسی تایبه‌تی خۆی به سه‌ربازه‌كانی ڕابگه‌یه‌نێت بۆ به‌شداربوونیان له ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن دا.
ئه‌مڕۆ له شاری به‌سره به‌ڕێز بلێر بۆ 10 هه‌زار سه‌ربازی بڕیتانی قسه‌ی كرد‌و به پێی ووشه‌كانی ئه‌و: جیهان له لایه‌ن فایرۆسی ئیسلامی توندڕه‌وه‌كان و ڕژێمه‌كانی كه هه‌وڵی دروست كردنی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ ده‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
به‌ڕێز بلێر ده‌ستخۆشی هه‌ڵمه‌تی هێزی هاوپه‌یمان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكای كرد كه ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوه له رووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن دا.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.