سه‌رۆكی ده‌زگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ناووكی ده‌ڵێت لیبیا زۆر هاوكاربووه له‌م قۆناغه به‌راییه‌ی پشكنینی چه‌كی ناوكی‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ته‌ڕابلس محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ده‌زگای ناوبراو به په‌یامنێرانی گوتووه لیبیا ده‌ڵێت به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌كات هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆركردبێت سه‌باره‌ت به ڕێگه‌دان به پشكنین له‌پڕی ده‌زگا ناوكیه‌كانی.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه پشكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی چوار دامه‌زراوی ناووكی لیبیایان كردووه.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی و تیمێكی شاره‌زا و پسپۆران گه‌یشتنه ته‌ڕابلس، یه‌ك هه‌فته پاش ئه‌وه‌ی معه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا دانی به‌وه‌دانا كه ووڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی نهێنی ناووكی هه‌یه و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه كه ده‌یه‌وێت واز له‌و به‌رنامه ناوكیانه بێنێت.