كاربه‌دەسته سوپاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ڕایانگه‌یاند كه له‌ماوەی بیست و چوار سه‌عاتی ڕابووردوودا چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكای له باكووری به‌غدا كوژراون. سه‌رجه‌می ئه‌و هێرشانه له هه‌رێمی به‌عقوبه ڕوویداون كه شه‌ست كم له پایته‌ختی عێراقه‌وە دوورن كه به به‌ردەوامی پێكدادان له نێوان هێزەكانی هاوپه‌یمانان و یاخیبوان‌دا روودەدات.
كاربه‌دەستان دەڵێن: هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ربازێك گیانی له دەستداوە و یه‌كێكی تر بریندار بوو له ئاكامی بۆمبێكی سه‌رەڕێگا كه له‌ژێر ئوتومبیله‌كه‌یاندا ته‌قیوەته‌وە. له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، سه‌ربازێكی تری ئه‌مه‌ریكی و له ماوەی هه‌وڵێكدا بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وەی كه‌رەسته‌یه‌كی ته‌قینه‌وەدا گیانی له‌دەستداوە.