ئێران رێكه‌وتناممه‌یه‌كی مۆركرد كه ڕێ به ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌دات له ناكاودا ده‌م وه ده‌زگا ناوكییه‌كانی بپشكنن. به‌ڕێز عه‌لی ئه‌كبه‌ر سالحی نوێنه‌رێ ئێران له ئاژانسی وو‌زه‌ی ئه‌تومی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ی له ڤیێنا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه مۆركرد. ئێران ده‌ڵێ بۆیه قایل بوو ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه مۆربكات تا رونی بكاته‌وه كه چالاكییه ناوكیان بۆ مه‌به‌ستی ئاشییانه به‌كار هاتبوو. جێی وتنه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابوردودا ئێران به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆی بۆ مۆركردنی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه ده‌ربڕیوه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.