كاردانه‌وه‌ی گرتنه‌كه‌ی سه‌دام حسین له ئاسیادا به هه‌نگاوێكی گرنگ ناسێنراوه له ڕوانگه‌ی به‌ره‌و پێشچون بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیی كردنی عێراقیه‌كان. به‌ڵام هه‌ندێك ووڵاتیش ئاگاهی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ی زیاتر له پێشدایه. ئوستورالیا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له شه‌ڕی عێراقدا به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له هه‌واڵی گرتنی سه‌دام حسین كردووه و به هه‌مان شێو‌ه‌ش ژاپۆن كه په‌یمانی ناردنی هێزی سه‌ربازی داوه بۆ عێراق. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گرتنی سه‌دام حسین مانای ئه‌وه نییه كه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان له عێراق كۆتایی پێ دێت.