كاربه‌دەستانی سووپای ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن: ئه‌مڕۆ هه‌ینی به لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ ته‌قینه‌وەی نوێ ناوەراستی به‌غدای هه‌ژاندووە.
دوان له‌و ته‌قینه‌وانه هێڵی سه‌وزی ڕەت كرد كه بهدەوری باڵه‌خانه‌كانی بارەگای ئه‌مه‌ریكا له پایته‌ختی عێراقدا كێشراوە. به‌ڵام ئه‌م ته‌قینه‌وانه زیانێكی كه‌میان به باڵه‌خانه‌كان گهیاندووەو خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وە.
هه‌روەها ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له نزیك ئوتومبیلێكی هێزی هاوپه‌یمانان له شاری مه‌حاویل ی باشوری به‌غدا برینداربوونی دوو سه‌ربازی پۆڵۆنی لێ كه‌وته‌وە.