ڤلادیمیر پوتن ی سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ی به هه‌نگاوێكی پته‌و ناساند ڕووه‌و دیموكراسی له ڕووسیادا، به‌ڵام چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناڕه‌زاییان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌م ده‌نگدانه. له ده‌مێكدا ئاماركردنی ده‌نگدانه‌كان ڕووه‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات ئاماژه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ت پارتیه‌كه‌ی به‌ڕێز پوتن، پارتی ڕووسیای یه‌كگرتوو، و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆربه‌ی كورسیه‌كانی خانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕووسیایان به‌ده‌ست هێنابێت. گه‌وره كاربه‌ده‌ستی ده‌زگای ئاسایش و هاوكاری كردن له ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌پێی پیوانه نێونهتهوییهكان نه‌بووه و هه‌روه‌هاش نوێنه‌رانی چاكسازی كردنی دیموكراسی به‌شدارییان تیادا نه‌كردووه.