ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی له عێراق بڕیاریان داوه یه‌كه‌یه‌كی نیمچه له‌شكری له پێنج لایه‌نه سیاسیه گه‌وره‌كه‌ی عێراق پێك بهێنن.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به ئاماژه كردن به كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دانراون ده‌ڵێت: ئه‌م هێزه نیمچه له‌شكریه له حه‌وت سه‌دو په‌نجا بۆ هه‌شت سه‌دو په‌نجا كه‌س پێك دێت و ئه‌ركه‌كه‌یان ناسینه‌وه‌و به دوو كه‌وتنی لایه‌نگرانی سه‌دام حسین و هه‌روه‌هاش ئه‌و یاخی بووانه‌ی تره كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه نا ناسرێنه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا و كاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن هێزه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه نیمچه له‌شكریه عێراقیه‌دا كارده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تادا له‌ناو و له ده‌وروبه‌ری به‌غدادا ده‌ست به‌كار ده‌بن.