كاربه‌دەستێكی باڵای نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان ڕایگه‌یاندووە كه باروودۆخه ناههموارەكهی عێراق، هه‌ڵسانگاندنی گهرانهوەی كارمه‌ندە بیانیه‌كانی ئاڵۆز كردووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كێڤن كیندی لێپرسراوی باڵای به‌شی یارمه‌تیه فریاگوزاریه‌كانی سه‌ر به كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان ڕایگه‌یاند: تا بارودۆخی ئاسایش سه‌قامگیر نه‌بێت، كارمه‌ندانی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان ناتوانن دەستپێبكهنهوە به كارەكانیان.
به‌ڕێز كیندی له قوبرس ئاماژەی به‌م قسانه‌دا له كاتێكدا كه كاربه‌دەستانی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان كۆدەبنه‌وە تاوەكو بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وەی كارمه‌ندانیان بۆ عێراق بدەن و پێشنیارێك بۆ كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ئامادەبكهن.