وه‌زیری ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڵێنی داوه به گه‌ڕان به شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستاون به ته‌قینه‌وه‌ی ریاز و كه تیایدا 11 كه‌سی كوژرا و 120 كه‌سی بریندار بوو. میر نایف ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و گوتویه‌تی گومان له ئه‌ندامانی ئه‌ڵقاعیده ده‌كرێت كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رۆژئاوای ریازی پایته‌ختیان له دڕه‌نگانێكی ڕۆژی شه‌ممه‌دا جێ به جێ كردبێت. قسه‌كه‌ر‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیش به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له‌م ڕووداوه گرتوه.