سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند Thaksin Shinawatra ده‌ڵێ: بانگكۆك سه‌ربازه‌كانی له عێراق ناكشێنێته‌وه سه‌رباری بانگه‌شه‌كانی په‌رله‌مانتارانی تایله‌ند.
به‌ڕێز Thaksin ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پایته‌خت بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردوه‌و گوتویه‌تی سه‌ربازه‌كانی تایله‌ند كه ئێستا له ناوه‌ندی عێراقدان داخوازی ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان له پێناو به‌رقه‌رار بوونی ئاسایش له عێراقدا.
به ده‌یان سیناتۆری تایله‌ندیش بانگه‌شه‌ی به‌ڕێز Thaksin كردوه كه سه‌ربازه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه ووڵات به‌هۆی ناهه‌مواری بارودۆخی ئاسایش له عێراقدا.
ئێستا كه‌ش نزیكه‌ی 400 سه‌ربازی تایله‌ندی له عێراقدان كه به‌شێكن له هێزی سه‌ربازی نێونه‌ته‌وه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی پۆڵۆنیا.