سه‌رۆك بوش یارمه‌تی دانی فیدراڵی كاره‌سات بۆ به‌شێك له باشوری كالیفۆرنیا كه توشی ئاگرێكی كوشنده بووه فراوانتر كردوه‌ته‌وه.
له ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كوشكی سپی ناوچه‌كانی لوس ئه‌نجلس، سان بێرناردۆ، سان دیێگۆ وه ڤێنتۆرا وه‌كو ناوچه‌ی كاره‌سات ڕاگه‌یاندوه، كه رێگایان بۆ خۆش ده‌كات له به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی قهرهبونی فیدراڵ.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێ ئاگره‌كه وێرانكه‌ره وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماده‌یه له هه‌ر جۆره یارمهتیێكی ئه‌وانه‌ی زیانیان پێ گه‌یشتووه.
ئاگره‌كه له باكوری لۆس ئه‌نجلسه‌وه تا سنووری مه‌كسیكی گرتوه‌ته‌وه و به‌لای كه‌م 15 كه‌سی كوشتووه و فه‌ره‌تر له 1000 ماڵی سوتاندوه و 200 هه‌زار هێكتار زه‌ویشی سووتاندووه. ئاگره‌كه هه‌روه‌ها چوه‌ته ناو مه‌كسیك و دوو كه‌سی تریشی كوشتووه.