كۆماندەری هێزەكانی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراقدا ڕادەگه‌یه‌نێ كه ژمارەی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان زیادی كردووە. لیوتننت ژەنه‌رال ریكاردۆ سانچێز دەڵێ: له ماوەی سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌رەوە ژمارەی هێرشه‌كان به ڕادەی بیست تا بیست و پێنج هێرش رۆژانه زیادی كرددوە ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ڕۆژ دەگاته سی‌و پێنج هێرش. ژەنه‌راڵ سانچێز له به‌غدابۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردووەو دەڵێ: ئه‌و پێشبینی دەكات كه هێرشی زیاتر بكرێته سه‌ر هێزەكانی ئه‌مریكا له كاتێكدا كه هێزەكانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا به‌ردەوامن له گه‌ران به شوێن سه‌ركردەی عێراقی ڕووخاو سه‌دام حوسه‌ین. له هه‌مان كاتدا، پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له ماوەی چه‌ند هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكیدا له به‌غداو شارەكانی نزیك ڕۆژئاوای پایته‌ختدا بریندار بوون.