سه‌رۆكی ئێرانی محه‌ممه‌د خاته‌می خاتوو شیرین عبادی هوشیار كردۆته‌وەو دەڵێت: پێویسته ئه‌و چاودێری به‌رژەوەندیه‌كانی ئیسلام و ئێران بكات. سه‌رۆك خاته‌می له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو. ئێستاش خاتوو عبادی بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای دەرچوونی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆی گه‌ڕاوەته‌وە ئێران. له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا جه‌یمس مارتۆن له قاهیرەوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌م باسه دەتوانیت كلیكی ئه‌و فایله دەنگیه‌ی لاس سه‌رەوە بكه‌یت.