پۆلیسی عێراقی و دەزگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركی ڕادەگه‌یه‌نن كه ته‌قینه‌وەیه‌كی گه‌ورە له نزیك باڵێوزخانه‌ی توركی له به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا ڕوویداوە. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی ئه‌م ته‌قینه‌وەیه له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆكوژەوە به ئه‌نجام گهیهندراوە و دەڵێن: دووان له كارمه‌ندی باڵێوزخانه‌كه بریندار بوون و هیچ زانیارییه‌كی زیاتریان نه‌داوە. ئه‌م ڕووداوەش له‌كاتێكدا دێت كه‌توركیا پلانی داناوە بۆ ناردنی له‌شكری توركی بۆ عێراق وئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقیش رازی نه‌بووە به‌و بڕیارە به‌هۆی ناكۆكی مێژوویی نێوان توركیا و كوردەكان.