Accessibility links

سه رۆك وه زیرانی ئیسرائیلی له كۆتایی ئه م مانگه دا سه ردانی واشنتۆن ده كات - 2003-07-11


كاربه ده ستانی ئیسرائیلی ده ڵێن سه رۆك وه زیرانی ئیسرائیلی ئاریێل شارۆن له كۆتایی ئه م مانگه دا سه ردانی واشنتۆن ده كات له كاتێكدا كه وڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا كارده كات له سه ر به جێ هێنانی نه خشه ی رێگای ئاشتی ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست.

له ماوه ی هه فته ی رابردوشدا ئۆفیسی به ڕێز شارۆن رایانگه یاند كه سه رۆك وه زیران له مانگی نۆی داهاتوو دا سه ردانی واشنتۆن ده كات. به ڵام كاربه ده ستانی ئیسرائیلی ئێستا ده ڵێن سه ردانه كه ی پێش خستوه له سه ر داواكاری كۆشكی سپی.

رادیۆی ئیسرائیلیش ده ڵێت چاوه روان ده كرێت سه رۆك وه زیرانی فه له ستینی مه حمود عه باس هه ر له هه مان كاتدا سه ردانی واشنتۆن بكات.

هه ر له م كاته شدا كه گروپه چه كداریه فه له ستینیه كان پابه ندن به رێكه وتن نامه ی ئاگر به ستنه وه، به ڵام توره یی و نارازی خۆیان ده ربڕیوه به رامبه ر به ئیسرائیل به وه كه هێشتا زیندانه فه له ستینیه كان ئازاد نه كردوه.

XS
SM
MD
LG