Accessibility links

سه رۆكی ئێران به سه رۆكی روسیا گوتووه له تاران هیچ پلانێكی نییه بۆ به ده ست هێنانی چه كی ناووكی - 2003-06-20


ڤلادیمیر پوتنی سه رۆكی روسیا ده ڵێت ڕێبه ری ئێران به شێوه ی كه سیێتی دڵنیای كردۆته وه كه تاران هیچ پلانێكی نییه بۆ به ده ست هێنانی چه كی ناووكی و واز له و ڕه ت كردنه وه ی مه سه له ی پشكنینه كان دێنێت له لایه ن ده زگای نێو نه ته وه یی ووزه ی ئه تۆمیه وه.

به ڕێز پوتن ده ڵێت ڕۆژی 4 شه ممه و له په یوه ندیه كی ته له فۆنیدا محه مه د خاته می سه رۆكی ئێران پێی گوتووه ئێران له خۆ ئاماده كردندایه بۆ ڕێگه دان به چاودێری كردنی ته واوی پڕۆگرامه ناوكیه كه ی له لایه ن ده زگای نێو نه ته وه یی ووزه ی ئه تۆمیه وه.

وا پێده چێت به ڕێز پوتن ئاماژه كانی له سه ر ئه و داوایه ی ده زگای نێونه ته وه یی ووزه ی ئه تۆمی سه ر به نه ته وه یه كگرتوه كان بێت بۆ پشكنینی ناووكی له ئێراندا.

ئێرانیش كه ده ڵێت هیچ به رنامه یه كی نییه بۆ دروست كردنی چه كی ناووكی تا ئێستا ئه م داوای پشكنین كردنه ی ڕه ت كردۆته وه.

XS
SM
MD
LG