Accessibility links

پنتاگۆن/ هێزه عیراقیه كانی ئازاد - 2003-03-17


03/14/03

له كۆتایی ساڵی پاردا سه رۆك بوش ڕێگه ی دا به ده ستپێكردنی به رنامه ی مه شقی سه ربازی بۆ چه ند هه زار له ئه ندامانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و هه روه ها بڕی 92 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه و مه به سته ته رخان كرد.

دوا به دوای ئه وه لێپرسراوانی پنتاگۆن ووتیان مه به ست له و كاره دانانی ئه و هاوڵاتیه عیراقیانه یه له گه ڵ هێزه كانی ئه مریكایی بۆ كاری وه رگیران و ڕێنمایی ئه و هێزانه له شه ڕدایه.

به ڵام جه نراڵ ده یڤێد بارنۆ ئێستا ده ڵێ ئه و هاوڵاتیه عیراقیه مه شق پێ كراوانه ڕۆڵی سه ربازی نابینن.

"مه به ستی سه ره كی به رنامه ی مه شقكردن به هاوڵاتیه عیراقیه كان بۆ ئه وه نیه كه به شداری بكه ن له گه ڵ هێزه كانی ئه مریكایدا له به ره كانی جه نگدا، بویه له ڕاستیدا جیاوازیه كی كه م هه یه له وه ی كه من دیم له ڕاپۆرته سه ره تایی یه كاندا به ر له چه ند مانگێك. به رای من راستر وایه كه ڕۆڵی ئه وان پێناسه بكرێت وه ك واتای ڕۆڵی فریاگوزاری له یاریده دانی كاروباری ڕێكخراه كانی سه ربازی مدنی ئه مریكایی و هاوپه یمانان هه ر كه شه ڕ له ناو عیراقدا به رپا بوو. "

جه نراڵ بارنۆ فه رمانده ی هێزی ئه رك و مه شق كردن، كه له ده ره وه ی یێكه یكی ئاسمانی سه ربازی له هه نگاریا كاروبار به رێوه ده بات ده ڵێ: تائێستا گروپێك له وانه خولی یه ك مانگه ی مه شق كردنیان ته واو كردوه و په یوه ندی ده كه ن به و هێزه ی كه پێ ده وترێت هێزه كانی عیراقی ئازاد.

به رێز بارنۆ له به ر هۆی ئاسایش ژماره ی ده رچوانی مه شق پێ كراوی ئاشكرا نه كرد به ڵام ڕاپۆرته كانی.

سه ره تایی ئه م مانگه ی هه نگاریا ئه وه ی نیشاندا یه كه م گرۆپی ده رچوان 50 كه سه و ئێستا كه له گه ڵ ئه وهێزانه دان كه نیشه جێ كراون له هه رێمی كه نداودا.

به رنامه ی مه شق كردنه كه بریتیه له به رگری له خۆ كردن و به كارهێنانی چه كی سوك و هه روه ها فریاكه وتنی سه ره تای و ناسینه وه ی مین و به كارهێنانی كه ل و په لی خۆپاراستن له چه كی كیمیاوی.

هاوڵاتیانی خۆبه خشی عیراقی فێركراون بۆ كاركردنیان له گه ڵ كۆمه ڵه ی فریاگوزاری سه ربازی و مدنی دا هه روه ها فێرده كرێن چۆن مامه ڵه له گه ڵ قوربانیه كانی جه نگدا بكه ن له وانه ئه و كه سانه ی كه له شوێنی خۆیان گوازراونه ته وه.

جه نرال بارنۆ ده ڵێ ته مه نی مه شق پێ كراون له نیوان 18 تا 55 ساڵدایه و له ئه مریكای باكوور و ئه وروبای ڕۆژئاواوه هاتوون و ڕه گه ز و ئاینی جیاوازیان هه یه. بڕێك پاره ی دیاری كراویان پێ ده درێت و جۆره به رگێكی تایبه تی ده پۆشن.

جه نراڵ بارنۆ ده ڵێ هه رچه نده تا ئێستا یه ك گروپ خولی مه شقكردنیان ته واو كردوه به ڵام له م ساڵدا 3 هه زار كه س بۆ ئه و مه به سته مه شقی پێ ده كرێت.

XS
SM
MD
LG