<!-- IMAGE -->
عه‌مر موسـای سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت ده‌بێت وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆیان بۆ شـیانی شـکسـتهێنانی ته‌واوی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان ئاماده‌بکه‌ن.
عه‌مر موسـا سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتاری کردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه لوتکه‌یی‌یه‌که له شـاری سـرت له وڵاتی لیبیا ئه‌م لێـدوانه‌ی دا.
هاوکات ڕابه‌رانی عه‌ره‌بی ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه لوتکه‌یی سـاڵانه‌ی خۆیان له لیبیا کرد بۆ وتووێژکردنی ئاشـتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی دیکه.
کۆمکاری عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ ده‌سـتی به کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌که‌یان کرد و قه‌یرانی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب ده‌بێته سه‌ر تۆپـی کارنامه 27 بابه‌ته‌که‌یان.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رایی‌یان له پـشـتی ده‌رگای داخراوه‌وه ئه‌نجام دا.
عه‌مر موسـای سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی گوتی وه‌زیرانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌که ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کێـک به بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و فه‌ڵه‌سـتینیـیانه‌ی له ئۆرشه‌لیمدا ده‌ژین، واته له‌و شـوێنه‌ی ئیسرائیل پـلانێـکی فراوانکردنی ئاستی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که نشینی له به‌شـی خۆرهه‌ڵاتی شـاری ئۆرشه‌لیمی هه‌یه.