میدیا ڕه‌سمی چین ده‌ڵێت دکتۆرێـکی پـێشـوو که نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه به چه‌قۆ که‌وتۆته سه‌ر گیانی ژماره‌یه‌ک خوێندکاری قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له شـاری نانپـینگی هه‌رێمی فوجیانی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که و له ئاکامدا 8 منداڵ کوژراون و 5 ی دیکه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی شینوا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس پاش ڕووداوه‌که تاوانباره‌که‌یان ده‌سـتگیرکردووه که ناوی ژێنگ مینشێنگه و ته‌مه‌نی 41 سـاڵه.
ئاژاسهکه ده‌شڵێت ژێنگ له به‌رده‌می قوتابخانه‌که‌دا په‌لاماری منداڵه‌کانی داوه. پاشـان له لایه‌ن خه‌ڵـکی ناوچه‌که و پاسه‌وانی قوتابخانه‌که ده‌سـتگیرکراوه تا ئه‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس گه‌یشـتوون.
شه‌ش له منداڵه‌کان هه‌ر له شـوێنی ڕووداوه‌که گیانیان له‌ده‌سـتداوه و دووانه‌که‌ی دیکه‌یان له نه‌خۆشـخانه. دایکی یه‌کێـک له برینداره‌کانیش گوتوویه‌تی کوڕه‌که‌ی باری ته‌ندروستی زۆر خراپه.