<!-- IMAGE -->
دوو له کۆماندارانی تاڵیبان به ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانیان ڕاگه‌یاندووه که‌وا سه‌ده‌ها خراپکاران له ئێران ڕاهێنراون بۆ کوشـتنی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتاندا.
کۆمانداره‌کان ناویان ئاشـکرا نه‌کرا به ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزیان ڕاگه‌یاندبوو که‌وا ئێران پاره‌ی به ئه‌ندامانی تاڵیبان داوه تا له خولێـکی ڕاهێنانی سێ مانگ درێژخایاندا له میانه‌ی وه‌رزی زسـتان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران‌دا به‌شـداربن.
کۆماندارێـکی تاڵیبان گوتی هێرشـکردنی له‌شـکری بۆ سه‌ر تاڵیبان له پاکسـتان خراپکارانی هان دابوو به دوای ڕاهێنان و پـشـتیوانی له شـوێنی تردا بگه‌ڕێن.
کۆماندارانی تاڵیبان ده‌ڵێن یه‌که‌مین مانگی ڕاهێنانه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ فێرکردنیان سه‌باره‌ت به چۆنێتی هێرشـکردنه سه‌ر کاروانه‌کان و قوتاربوونیان به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
میلیشـیاکان هه‌روه‌ها گوتیان له میانه‌ی دووهه‌مین مانگی ڕاهێنانه‌که‌دا فێرکرابوون چۆن بۆمبه‌کان یه‌ک به دوای یه‌کدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دابڕێژن، تا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له یه‌که‌مین هێرشـدا بریندار ده‌بن نه‌توانن له دووهه‌م ته‌قینه‌وه‌دا قوتار بن.
گوتیشـیان سێهه‌مین مانگی ڕاهێنان جه‌ختی له‌سه‌ر هێرشـکردنه سه‌ر بنکه و خاڵه‌کانی پـشـکنین کرابوون.