ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی چین ڕایگه‌یاندووه که ماڵپه‌ڕی گوگڵ وه‌کو که‌ره‌سته‌یه‌کی ده‌ستی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا کار ده‌کات به‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه له چین ده‌کات کاره‌کانی له‌وێ ڕابگرێت له‌به‌ر هێرشی ئینته‌رنێتی.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی شینوا ئه‌مڕؤ یه‌کشه‌ممه گوتی گوگڵ به ته‌واوه‌تی له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تدایه و هه‌وڵ ده‌دات له نرخ و به‌هاکانی کو‌لتوری گه‌لی چین که‌م بکاته‌وه.
شایانی باسه گوگڵ له مانگی یه‌کدا ڕایگه‌یاند که بیری له‌وه کردۆته‌وه کاره‌کانی له چێن ڕابگرێت به هۆی ئاسائیشی ئینته‌رنێتی و یاسای توندی حکومه‌تی چینی.
ئاژانسی شینوا گوتی تاوانبارکردنی چێن به‌وه‌ی که یارمه‌تی هاکه‌ره‌کانی داوه بێ بناغه‌یه. و هه‌روه‌ها گوگل به‌وه تاوانبار ده‌کات که ده‌ست ده‌خاته کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له‌م دوایـیانه‌دا ڕایگه‌یاندبوو که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به هیچ شێوه‌یک په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه نیـیه، وه گوتی ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی نێوان گوگڵ و چینه.