<!-- IMAGE -->
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران (بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز) کارنامه‌یه‌کی بۆ گۆڕان نیـیه له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، به‌ڵکو زیاتر دژایه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ده‌کات.
به‌ڕێز شه‌ره‌فی که هه‌ر بۆخۆشی ده‌مڕاستی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده (بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز) نه‌یتوانیوه پشتیوانی که‌مایه‌تیـیه نه‌ژادی و ئاینیه‌کانی ئێران به‌ده‌ست بێنێت به‌ڵام هێشتاش کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له ناو ئێران‌دا وه‌ک له ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه.
له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شه‌ره‌فی گه‌شبینی خۆی نیشان ده‌دات سه‌باره‌ت نزیکبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه به لایه‌نه کوردیه‌کانیشه‌وه وه‌ک هاوهه‌ڵوێستی و هاو به‌رنامه‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌کانی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:24 خوله‌كه.