به‌پـێی دواهه‌مین ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی عێراق هاوبه‌ندی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق پـێشـی لیسـتی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی داوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه و پاش ژماردنی نزیکه‌ی 80% ی ده‌نگه‌کان ده‌رکه‌وتووه لیسـته‌که‌ی به‌ڕێز عه‌لـلاوی به 9 هه‌زار ده‌نگ له پـێش لیستی ده‌وڵه‌تی قانونی به‌ڕێز مالیکیـیه‌وه‌یه.
ئه‌مه بۆ جاری یه‌که‌مه به‌ڕێز عه‌لـلاوی که سیکیولارێـکی شیعه‌یه له کۆی گشـتی ده‌نگه‌کان له پـێشه‌وه بێت، وه‌لێ هێشـتا له کۆی ژماره‌ی ئه‌و کورسیـیانه‌ی له په‌رله‌ماندا به ده‌سـتی هێناوه له پاش به‌ڕێز مالیکیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ر لیسـتێـک زۆربه‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌سـتبهێنێت ئه‌وا ئه‌رکی پـێـکهێنانی حکومه‌تی ده‌که‌وێته سه‌ر شـان.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی نووسـراوێـکی ئاڕاسـته‌ی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان کرد و تیایدا کارمه‌ندانی کۆمسـیۆنی تاوانبار کرد به‌وه‌ی یاریـیان به ده‌نگه‌کان کردووه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕکه‌به‌ره‌کانی. داواشی کردووه جارێـکی دیکه ده‌نگه‌کانی به‌غدا بژمێردرێته‌وه که زۆرترین ژماره‌ی کورسی له په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
له کۆی 18 پارێزگاکه‌ی عێراق به‌ڕێز مالیکی له 7 پارێزگا له پـێشـه‌وه‌یه، له‌وانه به‌غدا. لیسـته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاویش له 5 پارێزگا له پـێشه‌وه‌یه که یه‌کێکیان پارێزگای که‌رکوکه.
به‌پـێی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان لیستی ئه‌لعێراقیـیه به ژماره‌یه‌کی که‌می ده‌نگ پـێشـی لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی داوه‌ته‌وه له پارێزگای که‌رکوک.