به ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی به‌ردیان گرته پۆلیسی ئیسرائیلی و گڕیان له تایه به‌ردا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم له کاتێکدا خۆپـیشاندانیان سازدا دژ به دروست‌کردنی کنیشتێک له لایه‌ن ئیسرائیل له‌و ناوچه‌یه.
پـۆلیسی ئیسرائیلی گولـله‌ی پلاستیکی و نارنجۆکی ده‌نگی دژ به خۆپـیشانده‌ران به‌کار هێناوه. میدیاکانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 20 فه‌ڵه‌ستینی بیرنداربوون. پـۆلیسی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت دوو ئه‌فسه‌ریش برینداربوون. خۆپـیشاندان له که‌ناری ڕۆژئاوا و که‌رتی غه‌زه‌شدا ئه‌نجام دراوه.
فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌روه‌ها به بڕیاره‌که‌ی ئیسرائیل بۆ دروست‌کردنی نیشته‌جێگای نوێی جو‌له‌که له ڕۆژهه‌لاتی ئۆرشه‌لیمیش توڕه‌بوون، له کاتێکدا ئه‌و ناوچه‌یه به پایته‌ختی داهاتووی خۆیان ده‌زانن.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن نوێنه‌ری تایبه‌ت بۆ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست جۆرج مچڵ ئه‌رکی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئاشتی له‌و هه‌رێمه‌دا دواده‌خات، ئه‌و ده‌بوایه له ڕۆژی دوو شه‌مه له واشنتن ده‌رچێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌وان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێـکی ڕه‌سمی ئیسرائیل ده‌که‌ن بۆ داواکاریـیه‌که‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا په‌یوه‌ست بن به به‌ڵێنه‌کانیان بۆ وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان.