ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد کوشنه‌ر گوتی ئه‌گه‌ربێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌سه‌پـێنێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئه‌وا وڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان ده‌توانن یه‌ک لایه‌نه ئه‌و کاره بکه‌ن.
<!-- IMAGE -->
دکتۆر میرۆ عه‌لیار به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائومێدی وڵاتانی ڕۆژئاوا له هه‌ڵوێسـتی چین و ڕووسیا به‌رامبه‌ر به ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:12 خوله‌كه.